Accessibility links

ڕوبیۆ: لە پرسی ئێران پێویستیمان بە چین نییە

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پشتڕاستی دەکاتەوە کە دۆناڵد ترامپ پرسی ئێرانی لەگەڵ سەرۆکی چین باسکردووە، بەڵام "هیچ داوایەکی لێ نەکردووە."

مارۆکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوە لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی ئێن بی سیدا لەسەر بابەتی ئێران ڕایگەیاند، "ئێمە داوای هاوکاری لە چین ناکەین، پێویستیمان بە هاوکاری ئەوان نییە."

وەزیری دەرەوە گوتیشی حکومەتی چین هاوڕایە لەگەڵ ئەمەریکا کە نابێت ئێران ببێت بە خاوەن چەکی ناوەکی.

هەروەها ڕایگەیاند بەرپرسانی چین بە شاندی باڵای ئەمەریکایان ڕاگەیاندووە، "خوازیاری ئەوە نین گەرووی هورمز بەسەربازی بکرێت و خوازیاری ئەوە نین سیستەمی باج کۆکردنەوە هەبێت."

ڕۆبیۆ بە کەناڵەکەی گوت، "شتێکی باشە کە هاوپەیمانین لەم بارەوە، یان بە لایەنی کەمەوە هاوڕاین لەسەر ئەو بابەتە."

This item is part of
XS
SM
MD
LG