Accessibility links

ئەمەریکا پاداشتی 15 ملیۆن دۆلاری بۆ زانیاری لەسەر چالاکییە داراییەکانی سوپای پاسداران ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە 12ی مانگی پێنج ڕایگەیاند لەچوارچێوەی بەرنامەی 'پاداشت بۆ دادپەروەری'ی ئەو وەزارەتەدا، پاداشتی تا 15 ملیۆن دۆلاری بۆ هەر کەسێک داناوە زانیاری لەسەر چالاکییە داراییەکانی سوپای پاسداران و لقە جیاوازەکانی بداتە وەزارەتەکە.

لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەی ئەو وەزارەتەدا هاتووە "سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران لە ڕێگەی چالاکییە نایاساییە جۆراوجۆرەکانەوە، لەوانەش فرۆشتن و گواستنەوەی نەوتی گەمارۆدراوی ئێران، داهات بۆ دابینکردنی دارایی چالاکییە تیرۆریستییەکانی خۆی دەستدەکەوێت."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "ئەگەر زانیاریتان هەیە لەسەر بارەکانی نەوتی سوپای پاسداران، تانکەرەکان یان ئەو لایەنانەی کە بەشدارن لە گواستنەوەی نەوتی نایاسایی، یان کەس و چالاکییە پەیوەندیدارەکان، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن."

This item is part of
XS
SM
MD
LG