فۆکس نیوز بڵاویکردووەتەوە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا بەو ئاژانسەی ڕایگەیاندووە بیر لە درێژکردنەوەی 'پڕۆژەی ئازادی' دەکاتەوە، بەڵام ئەمجارەیان ڕێنماییکردنی کەشتییەکان لەلایەن ئەمەریکاوە لە تەنگەی هورمز تەنها بەشێکی بچووک دەبێت لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی گەورەتر.
سەرۆک ترامپ ئەم لێدوانەی لە میانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفۆنی ڕۆژی دووشەممەدا لەگەڵ جان ڕابێرتز، پەیامنێری فۆکس نیوزی داوە. ئاماژەی بەوەشکردووە تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لەسەر دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکە نەداوە.
ئۆپەراسیۆنی پڕۆژەی ئازادی یەکەمجار هەفتەی ڕابردوو لەلایەن ئەمەریکاوە ڕاگەیەندرا، بەڵام زۆری نەخایاند ئەم دەستپێشخەریە لەسەر داوای پاکستان بە مەبەستی دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ تاران ڕاگیرا.