Accessibility links

حکومەتی ئەمەریکا فایلەکانی پەیوەست بە تەنی ئاسمانی نەناسراو بڵاودەکاتەوە

دیمەنەکە وێنەیەکی ئاسمانی مانگە لەلایەن ئاسمانگەڕانی ئەمەریکایی لە گەشتی ئاپۆلۆی 12 گیراوە، تێیدا چەند تەنێکی نەزانراو لە ئاسمان دەردەکەون.
دیمەنەکە وێنەیەکی ئاسمانی مانگە لەلایەن ئاسمانگەڕانی ئەمەریکایی لە گەشتی ئاپۆلۆی 12 گیراوە، تێیدا چەند تەنێکی نەزانراو لە ئاسمان دەردەکەون.

ئیدارەی دۆناڵد ترامپ ئەمڕۆ هەینی فایلەکانی پەیوەست بە تەنی ئاسمانی نەناسراو (دیاردەی هەوایی نەزانراو) لەسەر ماڵپەڕی وەزارەتی جەنگ بڵاو دەکاتەوە.

سەدان فایل کە بۆ دەیان ساڵ بە نهێنی هەواڵگری مابوونەوە، ئێستا لە ماڵپەڕی وەزارەتی جەنگ بڵاو کراونەتەوە.

هەندێک لە فایلەکان، کە حکومەت دەڵێت هەتا ئێستا دیاردەی نەزانراون، تایبەتن بە وێنەکانی سەر مانگ لە کاتی گەشتەکانی ساڵی 1969 و 1972.

تیمی ئاسمانگەڕانی ئەمەریکا لەسەر مانگ تێبینی کۆمەڵێک دیاردەی ئاسمانیان کردووە؛ یەکێکیان بریتییە لە دەرکەوتنی زنجیرەی سێ خاڵی لە ئاسمانی مانگ.

وەزارەتی جەنگ لە پەیامێکدا ڕایگەیاند بڵاوکردنەوەی ئەو فایلانە هێمایەکە بۆ گرینگیدانی ئیدارەی سەرۆک ترامپ بە "ئەوپەڕی شەفافیەت بۆ خەڵک،" بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا بڕیاری خۆیان بدەن سەبارەت بەو زانیاریانەی کە لەم فایلانەدا هەن."

وێنەیەک کە لە گەشتی ئاپۆلۆ 17 گیراوە، کە تێیدا سێ تەنی نەناسراو لەو شوێنەی بە زەرد هێماکراوە دەردەکەون.
وێنەیەک کە لە گەشتی ئاپۆلۆ 17 گیراوە، کە تێیدا سێ تەنی نەناسراو لەو شوێنەی بە زەرد هێماکراوە دەردەکەون.
This item is part of
XS
SM
MD
LG