Accessibility links

ترامپ هێرشەکانی ئەمەریکا بە "لێدانی سووک" ناودەبات و دەڵێت ئاگربەستەکە هێشتا لە شوێنی خۆیدایە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا بە کەناڵی ئەی بی سی نیوزی ڕاگەیاند ئاگربەستەکە هێشتا لە شوێنی خۆیەتی و جێبەجێ دەکرێت.

سەرۆک ترامپ وتی هێرشه تۆڵەسەندنەوەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئامانجەکانی ئێران تەنها لێدانێکی سووک بووە و دەستمان بە شێوەیەکی جددی نەکردووەتەوە.

سەبارەت بە هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەشتییە جەنگییەکانی ئەمەریکا، ترامپ وتی "سێ فڕۆکەهەڵگری ئەمەریکا بە سەرکەوتوویی لە تەنگەی هورمز دەرباز بوون.

سەرۆکی ئەمەریکا جەختی کردووە هیچ زیانێک بە سێ فڕۆکەهەلگرەکان نەگەیشتووە، وتی بەڵام ئێرانییەکان زیانی بەرچاویان بەرکەوتووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG