Accessibility links

وەزیری جەنگی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەلی زەیدی قسە دەکات

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری جەنگی ئەمەریکا پیت هێگسێت ئەنجام داوە.

زەیدی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، هەردوولا "جەختیان لەسەر گرنگی دەستپێکردنەوەی مەشقی سەربازی و باشترکردنی تواناکانی هێزە چەکدارەکانی عێراق و بەهێزکردنی ئاستەکەیان کردەوە".

زەیدی دەشڵێت، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە هاریکاری ئاسایشییەوە هەیە، بەپێی (ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی هاوبەش) لەنێوان ئەمەریکا و عێراق، تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان بوون.

واشنتن پشتیوانی خۆی بۆ زەیدی نیشانداوە. دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا هەفتەی ڕابردوو پاڵپشتی خۆی بۆ کاندیدکردنی زەیدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەربڕی و جەختی لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە نزیکەکانی لەگەڵ بەغدا کردەوە.

وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ لێدوانێکی سەبارەت بە پەیوەندی نێوان هێگسێت و زەیدی نەداوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG