Accessibility links

ئیمارات دەڵێت ئێران بەردەوامە لە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئەو وڵاتە

وەزارەتی بەرگری ئیمارات ئەمڕۆ سێشەممە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە جارێکی دیکە لەلایەن مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانەوە هێرشی کراوەتە سەری و لەئێستادا سیستەمی بەگری وڵاتەکە خەریکی بەپرچدانەوەی هێرشەکانی ئێرانە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری ئیماراتدا هاتووە ئەو دەنگانەی لە ناوچە جیاوازەکانی وڵاتەکە دەبیسترێن، دەرئەنجامی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیماراتە کە ڕێگری لە مووشەکی بالیستیکی و مووشەکی کروز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران دەکەن.


ئیمارات ڕۆژی دووشەممەش ڕایگەیاند ئێران چوار مووشەکی ئاراستەی ئەو وڵاتە کردووە کە ڕێگری لە سێ مووشەک کردووە و مووشەکی چوارەمیش کەوتووەتە نێو ئاوی دەریاوە.

لە لایەکی دیکەوە ڕاگەیەندرا کە ڕۆژی دووشەممە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران، بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەیەکی پیشەسازی نەوت لە شاری فوجەیرە و لانیکەم سێ کەس تێیدا بریندار بوون.

ئەو هێرشانە کە ئێران تا ئێستا بەرپرسیارێتییەکەی لەئەستۆ نەگرتوون، ڕووبەڕووی شەرمەزاری نێودەوڵەتی بووەتەوە. سەرەڕای ئەم هێرشانە کە باس دەکرێن، بەڵام پیت هێگسێت لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ سێشەممە وتی" ئاگربەستەکە کۆتایی نەهاتووە."

This item is part of
XS
SM
MD
LG