Accessibility links

هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیمارات؛ ئاگر لە دامەزراوە نەوتییەکانی فوجەیرە دەکەوێتەوە

وەزارەتی بەرگری ئیمارات چەند خولەکێک دوای ئەوەی رایگەیاند ڕێگری لە چوار مووشەکی کروزی ئێران کردووە کە ئاراستەی ئەو وڵاتە کراون، لە بەیاننامەیەکی دیکەدا ڕایگەیاند بەرگرییە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی لە ئێستادا "بەردەوامن لە بەرپرچدانەوەی هێرشە مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران."

وەزارەتی بەرگری ئیمارات لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردووەتەوە ئەو دەنگانەی لە ناوچە جیاجیاکانی ئیمارات دەبیسترێن، دەرئەنجامی ڕێگریکردن لە مووشەکی باڵیستیکی و مووشەکی کروز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانە کە لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیماراتەوە بەرپڕچ دەدرێنەوە.

هاوکات بەرپرسانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاندووە ناوچەی پیشەسازی نەوتی فوجەیرە لە ئیمارات ڕۆژی دووشەممە ئاگری گرتووە، ئەمەش دوای ئەوەی بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کراوەتەسەر.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی فوجەیرە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە دەستبەجێ تیمەکانی بەرگری شارستانی ڕەوانەی شوێنەکە کراون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە. دەوترێت سێ هاووڵاتی هیندستان بەهۆی برینێکی سووکەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

تا ئێستا ئێران هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو هێرشانە نەداوە.

فوجەیرە شوێنی بەندەرێکی گەورە و بۆری و دامەزراوەی نەوتی تێدایە کە ڕێگە بە ئیمارات دەدات نەوتەکەی بگوازێتەوە بۆ بازاڕە جیهانییەکان بەبێ ئەوەی پێویستی بە تەنگەی هورمز هەبێت.

This item is part of
XS
SM
MD
LG