Accessibility links

ئەمەریکا ژمارەی سەربازەکانی لە ئەڵمانیا کەم دەکاتەوە

ڕۆژی هەینی پەنتاگۆن ڕایگەیاند ئەمەریکا بە نیازە 5 هەزار سەرباز لە ئەڵمانیای هاوپەیمانی ناتۆی بکشێنێتەوە، ئەمە لەکاتێکدا کە تێڕوانینی جیاواز لە نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا فریدرش مێرتس لەسەر ئێران هەیە.

پەنتاگۆن دەڵێت کشانەوەکە لە ماوەی 6 بۆ 12 مانگی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت.

نزیکەی 35 هەزار سەربازی ئەمەریکایی لە بنکە سەربازیەکانی ئەڵمانیا جێگیرن کە ئەمە زۆرترین ژمارەی سەربازی ئەمەریکایە لە ئەوروپادا.

لە هەمانکاتیشدا سەرۆک دانۆڵد ترامپ باجی لەسەر هەناردەکردنی ئۆتۆمبێل لە ئەوروپاوە بە ڕێژەی٪25 زیادکردووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG