سەرۆکی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت لە هەفتەی داهاتووەوە باجی گومرگ بە ڕێژەی 25٪ زیاد دەکرێت لەسەر هەموو ئەو ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرانەی کە لە یەکێتی ئەوروپاوە هاوردەی ئەمەریکا دەکرێن.
سەرۆک دۆناڵد ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس ڕایگەیاند، "بە پشتبەستن بەو ڕاستییەی یەکێتی ئەوروپا پابەند نییە بە گرێبەستی بازرگانیمان کە بە تەواوی لەسەری ڕێککەوتبووین، خۆشحاڵم ڕایدەگەیەنم هەفتەی داهاتوو ئەو باجی گومرگیانە زیاد دەکەم کە لە یەکێتی ئەوروپا وەردەگیرێن بۆ ئەو ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرانەی کە دێنە ناو ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە."
سەرۆک ترامپ ئاماژە دەکات بەوەی ئەو ڕێژەی گومرگە بۆ 25٪ بەرز دەکرێتەوە.
دەشڵێت "هیچ" باجێکی گومرگی بەسەر ئەو ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرانە ناسەپێنرێت، ئەگەر لە کارگەکانی ئەمەریکا بەرهەم بێن.
سەرۆک ترامپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیشدا جەختی لەم هەنگاوە کردەوە و ڕایگەیاند، "ئەمە ملیاران دۆلار دێنێت بۆ ناو ئەمەریکا، هەروەها [وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا] ناچار دەکات پیشەسازی بەرهەمهێنانیان بگوازنەوە."