Accessibility links

سەرۆک ترامپ جارێکی تر هێرش دەکاتە سەر هەڵوێستی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دەربارەی ئێران

دیمەنی کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەمەریکا و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە کۆشکی سپی بەرواری 3ی چواری 2026.
دیمەنی کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەمەریکا و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە کۆشکی سپی بەرواری 3ی چواری 2026.

سەرۆکی ئەمەریکا ڕەخنەی توند لە هەڵوێستەکانی سەرکردەی ئەڵمانیا دەگرێت سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ڕژێمی ئێران و دەڵێت باشتر وایە سەرقاڵی چاککردنەوەی "وڵاتە تێکشکاوەکەی" بێت.

دۆناڵد ترامپ لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی تروسدا ڕایگەیاند، "ڕاوێژکاری ئەڵمانیا پێویستە کاتێکی زیاتر تەرخان بکات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، (ئەو شەڕەی کە ئەو تێیدا بە تەواوی بێکاریگەر بووە)، و چاککردنەوەی وڵاتە تێکشکاوەکەی، بەتایبەتی لە پرسەکانی کۆچبەری و وزەدا، وە کاتێکی کەمتر تەرخان بکات بۆ دەستوەردان لە کاری ئەوانەی خەریکن هەڕەشەی ئەتۆمی ئێران لەناو ببەن و بەمەش جیهان، بە ئەڵمانیاشەوە، بکەن بە شوێنێکی سەلامەتتر!"

دوێنێ لە پۆستێکی تردا ترامپ ئاماژەی بەوە دا کە ئەمەریکا تاووتوێی ئەگەری کەمکردنەوەی هێزەکانی لە ئەڵمانیا دەکات لە چوارچێوەی بڕیارێک کە "لەماوەیەکی کورتی داهاتوودا" دەدرێت.

هەڵوێستەکەی سەرۆک ترامپ لە کاتێکدایە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا فریدریش مێرز ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند ئێران سووکایەتی بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکات و بەرپرسانی واشنتن بە دەستی خاڵی لە دانوستانەکان دەگەڕێنێتەوە.

فرێدریش مێرتز دوێنێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند سەرەڕای ناكۆكییەكانیان سەبارەت بە جەنگی ئێران، پەیوەندیی تاکە کەسی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ هێشتا باش ماوەتەوە. بەڵام دووپاتی کردەوە کە نیگەرانە لە کاریگەرییە ئابوورییەکانی شەڕی ئێران لەسەر ئەڵمانیا و ئەوروپا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG