Accessibility links

ترامپ: ئاگربەستی ئیسرائیل و لوبنان بۆ ماوەی سێ هەفتەی دیکە درێژدەکرێتەوە

سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند ڕێککەوتن کراوە بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بۆ ماوەی سێ هەفتەی دیکە.

دۆناڵد ترامپ لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث ئاگربەستەکەی ڕاگەیاند. ترامپ لە پەیامەکەیدا کە ئێوارەی پێنجشەممە بە کاتی واشنتن بڵاوکراوەتەوە، نووسیویەتی "لە نووسینگەی کۆشکی سپی لەگەڵ نوێنەرانی پلە باڵای ئیسرائیل و لوبنان کۆبوومەوە، لەگەڵ جێگری سەرۆک جەی دی ڤانس، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوە، مایک هاکەبی باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئیسرائیل و میشێڵ عیسا باڵیۆزی ئەمەریکا لە لوبنان. کۆبوونەوەکە زۆر بە باشی بەڕێوەچوو".

سەرۆکی ئەمەریکا دەشڵێت "ئەمەریکا بە نیازە یارمەتی لوبنان بدات بۆ پاراستنی خۆی لە حزبوڵا."

دۆناڵد ترامپ لە کاتی درێژکردنەوەی ماوەی سێ هەفتەی ئاگربەستی ئیسرائیل و لوبنان، هیوای دەربڕی کە بەم زووانە میوانداری بنیامین نەتانیاهۆ و جۆزێف عەون، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆکی لوبنان بکات. ئەو کۆبوونەوەی ئەم دواییەی بە "مێژوویی" ناودێر کرد و بەشداری کردنی تێدا بە "شانازییەکی گەورە" ناوی برد.

This item is part of
XS
SM
MD
LG