Accessibility links

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەیروت داوا لە هاووڵاتیانی ئەمەریکا دەکات لوبنان بەجێبهێڵن

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەیروت داوا لە هاووڵاتیانی ئەمەریکا دەکات لوبنان بەجێبهێڵن بەهۆی دۆخی ئەمنی "ئاڵۆز" لە لوبنان کە ئەگەری هەیە "بەخێرایی بگۆڕێت".

باڵیۆزخانەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە "داوا لە هاووڵاتیانی ئەمەریکا دەکەین تا ئەو کاتەی گەشتە بازرگانییەکان لەبەردەستدان، لوبنان بەجێبهێڵن. هەروەها ئامۆژگاری ئەو کەسانەی کردووە کە پلانیان هەیە بمێننەوە پلان بۆ حاڵەتە لەناکاوەکان دابنێن و چاودێری پێشهاتە هەواڵییەکان بکەن.

ئەم هۆشدارییە دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی چوارشەممە لە نێوان سوپای ئیسرائیل و حزبوڵا سەرەڕای ئاگربەستی 10 ڕۆژە، تەقەکردن ڕوویدا.

مەبەست لە ئاگربەستەکە بۆ ڕاگرتنی شەپۆلێکی هێرشەکانی ئیسرائیل بوو بۆ سەر لوبنان کە لە 2ی مانگی سێ تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار و 200 کەسی کوشتووە و هەزاران کەسیش برینداربوون و زیاتر لە ملیۆنێک ئاوارەبوون.

ئەو ڕاوێژکارییە ئەمنییە لە پێش دانوستانەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل دێت کە بەنێوەندگیری ئەمەریکا ئەنجام دەدرێت و بڕیارە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەست پێبکات.

هەر ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە ئاماژەدان بە کردنەوەی بەشەکی ئاسمانی ئێران، داوای لە هاووڵاتیانی ئەمەریکا کرد دەستبەجێ ئێران بەجێبهێڵن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG