Accessibility links

گەنجینەی ئەمەریکا سزا بەسەر چەند لایەنێکی ئێران و تورکیا و ئیمارات دەسەپێنێت

حکومەتی ئەمەریکا سزای نوێ ڕادەگەیەنێت بۆ سەر 14 کەس و کۆمپانیا لە ئێران و تورکیا و ئیمارات کە تۆمەتبارن بە دابینکردنی چەک بۆ ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا دەڵیت ئەو لایەنانە تێوەگلاون لە دابینکردن یان گواستنەوەی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ ڕژێمی ئێران.

سکۆت بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا لە کاردانەوە بە ڕاگەیاندنی سزاکان ڕایگەیاند، "ڕژێمی ئێران دەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت لەبەرامبەر زەوتکردنی بازاڕەکانی وزەی جیهان و بەئامانجگرتنی بێ جیاوازی خەڵکی مەدەنی بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان."

دەشڵێت، "لە ژێر سەرکردایەتی سەرۆک ترامپ، وەک بەشێک لە ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی ئابووری، گەنجینەی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە شوێنکەوتنی ئەو پارانە و ڕژێمی بێباکیی ئێران بەئامانج دەگرێت، سەرەڕای بەئامانجگرتنی ئەوانەی هاوکاری دەکەن."

یەکێک لەو لایەنانەی سزایان بەسەردا سەپینراوە بریتییە لە کۆمپانیای پشگام ئەلکترۆنی سەفە لە ئێران و بەڕێوەبەرەکەی بە ناوی حەمید ڕەزا جانغوربانی بە هۆی دابینکردنی درۆن بۆ سوپای پاسداران.

گەنجینەی ئەمەریکا هەروەها سزای سەپاندووە بەسەر کۆمپانیای ئیمتی فایبەر کە بنکەکەی لە تورکیایە و کاری هەناردەکردنی قوماش دەکات. ئەمەریکا دەڵیت ئەو کۆمپانیایە سەدان بارهەڵگر لە ڕیشاڵی لۆکە بۆ ئێران ناردووە کە بە مەبەستی پەرەپێدانی کارایی ماتۆڕی جۆرێک لە موشەک بەکاردەهێنرێت.

کۆمپانیای چابۆک FZCO کە بنکەی سەرەکی لە دوبەیە، یەکێکە لە ئامانجەکانی ئەم سزایە. حکومەتی ئەمەریکا دەڵێت ئەو کۆمپانیا ئیماراتییە ئاسانکاری کردووە بۆ دابینکردنی هەستەوەر و بەشەکانی دیکەی فڕۆکەی بەرهەمهێنراوی ئەمریکا بۆ کۆمپانیای ماهان ئەیر لە ئێران.

This item is part of
XS
SM
MD
LG