Accessibility links

سەرۆکی لوبنان دەڵێت وتووێژە ڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئیسرائیل هەستیار و چارەنووسسازن

سەرۆکی لوبنان ڕایگەیاند خاڵی سەرەکی دەستپێکردنی دانوستانەکان لەگەڵ ئێسرائیل، ئاگربەستە و جەختی لەوە کردەوە دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل "هەستیار و چارەنووسساز" دەبێت.

جۆزێف عەون ڕۆژی هەینی 17ی مانگی چوار داوای یەکگرتووی نیشتمانی کرد و بە ئاماژەدان بە پێشهاتەکانی باشووری لوبنان، وتی "سەرنجمان لەسەر بەردەوامبوونی ئاگربەست، کشانەوەی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان و گەڕانەوەی ئاوارەکانە بۆ شوێنی خۆیان."

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد دوای کشانەوەی ئیسرائیل، سوپای لوبنان ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت.

سەرۆکی لوبنان جەختی لەوە کردەوە کە سوپای لوبنان دڵنیایی دەداتە ئەو دانیشتوانانەی کە دەگەڕێنەوە باشووری لوبنان و وتی هیچ گرووپێکی چەکداریش لەو ناوچانەدا ئامادە نابن.

حکومەتی لوبنان لەسەر بڕیاری حزبوڵا بۆ چوونە ناو شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل لە ناکۆکیدایە و ماوەی ساڵێکە داوای چەکداماڵینی ئاشتیانە لە حزبوڵا دەکات.

سەرۆک ترامپ ڕۆژی هەینی سەبارەت بە شەڕی نێوان لوبنان و ئیسرائیل، بەڵێنی "دووبارە مەزنکردنەوەی لوبنان"ی دا و وتی ئەمەریکا ئیسرائیلی لە بەردەوامیدان بە هێرشەکان "قەدەغە" کردووە.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و عەون بانگهێشتی کۆشکی سپی دەکات بۆ "گفتوگۆی گرنگ".

This item is part of
XS
SM
MD
LG