Accessibility links

ترامپ: ئەمەریکا پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەموو ئەو وڵاتانەدا دەکات کە لە تەنگەی هورمز هاوکار نەبوون

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند ئەمەریکا چیدیکە وەک ڕابردوو بەردەوام نابێت لە پەیوەندییەکانی پێشووی خۆی لەگەڵ ئەو وڵاتانە کە لە شەڕی دژی ئێران و گەمارۆی تەنگەی هومزدا یارمەتی وڵاتەکەیان نەداوە.

لە وتووێژەکەی لەگەڵ فاکس نیوز و لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا پەیوەندیەکانی ئەمەریکا لەگەڵ ئیتالیا وەکوو جارانە، سەرۆک ترامپ وتی نا. سەرۆکی ئەمەریکا وێڕای نەرێنی هەڵسەگاندنی رۆڵی مێلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا، وتی "ئێمە ئیدی هەمان پەیوەندیمان نابێت لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا کە لە کاتی قەیرانی ئێران و تەنگەی هۆرمزدا یارمەتییان نەداوین."

ترامپ ئاماژەی بەوە دا کە ئیتالیا یەکێک لەو وڵاتانەیە کە بەشێکی زۆری نەوتی خۆی لە تەنگەکەوە هاوردە دەکات. سەرۆک ترامپ باسی لەسەر ناوی تەنگەکە کرد و وتی ئێرانییەکان پێشوازی لەوە ناکەن کە بە ناوی تەنگەی ترامپ ناوی ببەین.
پیشتر دۆناڵد ترامپ باسی گۆڕینی ناوی تەنگەکەی هورمزی بۆ تەنگەی ترامپ هێنابووە ئاراوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG