Accessibility links

سوپای ئیسرائیل دوو ئەندامی حزبوڵا لە باشووری لوبنان دەکەنە ئامانج

سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردووەتەوە "دوو تیرۆریستی حزبوڵا"ی کوشتووە کە بەرپرس بوون لە کوژرانی سەربازێکی ئیسرائیلی.

سوپای ئیسرائیل لە هەژماری خۆی لەسەر تۆڕی ئێکس بڵاوی کردووەتەوە کە سەربازەکانیان لە باشووری لوبنان ئەو دوو تیرۆریستەیان کردووەتە ئامانج.

بە گوێرەی سوپای ئیسرائیل، ئەو دوو کەسە بەرپرس بوون لە کوژرانی توڤێل یۆسێف لیفشیتز. لە ڕاگەیەندراوەکەی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە کە سەربازەکانی ئیسرائیل لە شوێنێکی سەر بە حزبوڵا ئەو "تیرۆریستێەیان" دۆزیوەتەوە کە چەکێکی جۆری ئەی کەی 47 و چەندین خشابی گولەیان پێ بووە و خۆی لە ناو بیناکەدا حەشار دابوو.

بە گوێرەی سوپای ئێسرائیل پاش ئەوەی سەربازەکانی ئەو وڵاتە ئەندامێکی حزبوڵایان کوشتووە، لەهەمان بینادا، تەرمی ئەندامێکی دیکەشیان دۆزیوەتەوە کە لە 7ی ئەم مانگەدا کوژراوە.

ئیسرائیل هۆشداریداوە لەوەی "هەموو بژاردەکان لەسەر مێز دەبن" ئەگەر حەماس تا کۆتایی هەفتە وەڵام نەداتەوە بۆ پلانی چەک کردنیان کە لەلایەن ئەمەریکاوە پاڵپشتی دەکرێت و پەیوەستە بە ئاگربەستی ئۆکتۆبەری 2025وە لە غەززە، ئەمەش ئەگەری دووبارەبوونەوەی شەڕ لە ناوچەکەدا بەرز دەکاتەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG