Accessibility links

ئیسرائیل دەڵێت 200 موشەکهاوێژی حزبوڵای لەناوبردووە

سوپای ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت لەوەتای دەستپێکردنی شەڕ لە لوبنان، زیاتر لە 200 موشەکهاوێژی حزبوڵای لوبنانی لەناوبردووە و زیاتر لە 250 ئەندامی یەکەکانی تۆپخانەی ئەو گروپە "تیرۆریستیە"ی کوشتووە.

سوپای ئیسرائیل بە ئاماژەدان بەوەی کە 15 فەرماندە لەنێو ئەو کەسانەدا بوون کە لە هێرشەکاندا بۆ سەر لوبنان کوژراون، دەڵێت لە هێرشەکانی ئەم هەفتەیەدا فەرماندەی گشتی تۆپخانەکان لە یەکەی ناوچەیی "نەسر" کە بەرپرس بووە لە ناوچەی"جەبەل ئەلڕووس" (چیای داو) کوژراوە.

حزبوڵا دوای سێ ڕۆژ لە دەستپێکردنی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ سەر ئێران، هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکردەوە. لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل بەیرووتی بۆردومان کرد و پێشڕەوی کرد بۆ ناو خاکی لوبنان.

حزبوڵای لوبنان گرووپێکی سیاسی – نیزامییە کە کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانیی دەکات و لە هەندێک وڵاتی وەک ئەمەریکا و ئیسرائیل بە ڕێکخراوێکی تێرۆریستیی دادەنرێت. هەندێک وڵاتی دیکە، لەوانەش ئەندامانی یەکێتی ئەورووپا، تەنیا باڵە سەربازییەکەی بە تیرۆریست دەزانن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG