بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمەریکا لە هێرشەکانی شەوانەدا دەیان ئامانجی سەربازی لە دوورگەی خارگ بۆردومان کردووە.
بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ڕایگەیاند لەهێرشەکاندا، پەناگە و وێستگەکانی ڕادار و کۆگاکانی تەقەمەنی کراونەتە ئامانج.
دوورگەی خارگ ناوەندێکی ستراتیژییە و لە شەڕی ئەم دواییەدا چەندین جار لێی دراوە. لە یەکێک لە هێرشەکانی پێشوودا زیاتر لە 90 ئامانجی سەربازیی ناوچەکە هێرشیان کرایە سەر.
لە دەوروبەری نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، دانیشتوانی شاری بوشەهر و بەندەر گەناوە، هەواڵی بیستنی تەقینەوەکانیان لە دوورگەی خارگەوە ڕاگەیاند.
دەوترێت تەقینەوەکان دەنگیان بەرز بووە و لە ناوچە کەنارییەکان دەنگی بیستراوە. هیچ وردەکارییەکی زیاتر لەسەر شوێنی وردی ئامانجەکان و قەبارەی زیانەکان لەبەردەستدا نییە.
نزیکەی لەسەدا 90ی هەناردەی نەوتی خاوی ئێران لەم دوورگەیەوە دێت و هەر بەم هۆیەشەوە بە یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی ژێرخانی وزەی ئێران و یەکێک لە ناوەندە هەستیارەکانی وزە لە ناوچەکە دادەنرێت.