Accessibility links

سەرۆک ترامپ 12ی شەوی سێشەممە دوا مۆڵەتە بۆ ئێران

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند کاتژمێر 12ی شەوی سێشەممە ئەو دوا مۆڵەتەی داویەتی بە ئێران تەواو دەبێت و ئەگەر ڕژێمی ئێران مل بۆ داواکارییەکانی نەدات، ئەوا سوپای ئەمەریکا سەرلەبەری پرد و وێستگەکانی کارەبای ئێران لەناو دەبات و بە 100 ساڵ ناتوانن بونیادیان بنێنەوە.

سەرۆک ترامپ هەڕەشەی توندی لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کرد و ڕایگەیاند، "هەتا کاتژمێر 12ی سبەی شەو پردەکانی ئێران لەناو دەچن، هەموو وێستگەیەکی کارەبایی دەسوتێت و لەناودەچن و هەرگیز بەکەڵکی بەکارهێنانەوە نایەنەوە."

دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند، ئەو هێرشانە "لە ماوەی چوار کاتژمێردا ڕوودەدەن. ئێمە نامانەوێت ئەمە ڕووبدات."

بەڵام سەرۆک ترامپ بەڵێنی دا ئەگەر ڕژێمی ئێران لەگەڵ ئەمەریکا بگاتە ڕێککەوتن، "ئێمە یارمەتیدەر دەبین لە بنیاتنانەوەی وڵاتی ئێران."

سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەی ئەوەی کرد لە ئەگەری ئەنجامدانی ئەو هێرشانە، وڵاتی ئێران ناتوانێت بۆ ماوەی سەد ساڵ ئەو ژێرخانە بونیاد بنێتەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG