Accessibility links

پەیامی سیناتۆر گراهام بۆ کۆماری ئیسلامی: ژیرانە هەڵبژێرە و خێرا بڕیار بدە

لینزی گراهام، سیناتۆری باڵای کۆمارییەکان لە کۆنگرێسی ئەمەریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی "وەک لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وتوومە، سەرۆک ترامپ بڕیاری داوە ئازادی گەشتکردن لە تەنگەی هورمز بگەڕێنێتەوە."

گراهام جەختی لەوە کردەوە کە هەڕەشەی سەرۆک ترامپ بۆ کردەوەی سەربازی بەربڵاو لە دژی ژێرخانی گرینگ، زۆر جدییە.

ئاماژەی بەوەشکرد "هێشتا هیوادارم تەنگەی هورمز بکرێتەوە و یۆرانیۆمی پیتێنراو لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە بپارێزرێت، ئەمەش باشترین دەرئەنجام دەبێت بۆ ناوچەکە و جیهان."

ئەو سیناتۆرە باڵایەی کۆمارییەکان لە کۆتاییدا نووسیوێتی ئێران، ژیرانە هەڵبژێرە و خێرا بڕیار بدە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG