Accessibility links

کەناڵی فۆکس نیوز: ترامپ پێی ڕاگەیاندین لە ڕێگەی کوردەکانەوە چەکیان بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران ناردووە

کەناڵی فۆکس نیوز دەڵێت سەرۆک ترامپ لە وتووێژێکی تەلەفۆنیدا پێی ڕاگەیاندوون " ئەمەریکا لە ڕێگەی کوردەوە چەکی بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران ناردووە."

ترێی یەنگست پەیامنێری کەناڵی فۆکس نیوز دەڵێت سەرۆک ترامپ لە گفتوگۆکەیدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی پێی گوتووە چەکێکی زۆریان ناردووە و " پێموایە کوردەکان چەکەکانیان هەڵگرتووە."

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نە سەرۆک ترامپ لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تروثی خۆی و نە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش ئەم قسانەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە و هیچ شتێکی لەم جۆرەیان نەوتووە.

کەناڵەکە دەڵێت هەر لەو گفتوگۆیەدا کە ڕۆژی یەکشەممە ئەنجام دراوە سەرۆکی ئەمەریکا باسی لە گفتوگۆکانیش لەگەڵ ئێراندا کردوو و ڕایگەیاندووە " ئەگەر ڕێککەوتنێکی بە پەلە ئەنجام نەدەن ئەوا بیر لەوە دەکەمەوە هەموو شتێک لەناوبەرم و دەستبەسەر نەوتەکەشدا بگرم."

ئاماژەی بەوەش کردووە لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێراندا 45 هەزار کەسی سڤیل لە ئێران کورژاون.





This item is part of
XS
SM
MD
LG