Accessibility links

سەرۆک ترامپ هەڕەشەی توند لە ئێران دەکات

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە پلاتفۆرمی تروث سۆشیەڵی خۆی پەیامێکی توندی ئاراستەی ئێران کرد و ڕایگەیاند "ڕۆژی سێشەممە دەبێتە ڕۆژی ناوەندی وزە و ڕۆژی پرد لە ئێران هەمووی پێکەوە دەکرێت."

سەرۆک ترامپ جارێکی تر زۆر بە زمانێکی توند هۆشداری دەدات بە ئێران کە تەنگەی هورمز بکەنەوە یان " دۆخەتان پێپیشان دەدرێت."

سەرۆک ترامپ پێشتر هۆشداری بە ئێران دابوو کە ئەگەر لە 48 کاتژمێری داهاتوودا تەنگەی هورمز نەکرێتەوە دەروازەی دۆزەخ بەڕووی ڕژێمی ئێراندا دەکاتەوە.

ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئەمەریکا و ئیسرائیل کە لە 28ی مانگی دوو لە دژی ڕژێمی ئێران دەستیپێکرد و هێشتا بەردەوامە.

لە پەیامێکی دیکەدا کە جەختی لەسەر ڕزگارکردنی فڕۆکەوانێکی دیکەی ئەمەریکایی کردووە، دۆناڵد ترامپ پەیامێکی نوێی لە تۆڕی (تروت سۆشیال) بڵاوکردەوە و دەڵێت "ئێمە فڕۆکەوانێکی فڕۆکەی جۆری ئێف 15ی بە سەختی بریندار و بەجەرگمان لە قووڵایی چیاکانی ئێرانەوە ڕزگارکرد. سوپای ئێران زۆر بە وردی دەگەڕان بە ژمارەیەکی زۆرەوە و نزیک ببونەوە. ئەو کۆڵۆنێڵێکی زۆر ڕێزدارە."

گوتیشی " ئەم جۆرە ئۆپەراسیۆنە بە دەگمەن ئەنجام دەدرێت بەهۆی مەترسی لەسەر مرۆڤ و ئامێرەکان".

This item is part of
XS
SM
MD
LG