دەسەڵاتدارانی دەزگای کۆچبەری ئەمەریکا ڕاگیرانی ڤیزایان لەسەر ژمارەیەک وڵات هەڵگرتووە و دەستیان کردووەتەوە بە پرۆسەی دانی ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانەی کە مەترسی نین بۆسەر ئەمەریکا.
دەزگای خزمەتگوزاری کۆچبەری ئەمەریکا (USCIS) لە 30ی مانگی سێدا ڕایگەیاند کە دەستدەکاتەوە بە بڕیاردان لەسەر داواکارییەکانیدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانەی کە مەترسی نین بۆسەر ئەمەریکا ،ئەمەش بەشێکی بە پێچەوانەی بڕیاری پێشویانە کە بەتەواوەتی ڤیزای ڕاگرتبوو لە پاش تەقەکردنێکی کوشندە لە مانگی یانزەی ساڵی 2025دا.
وتەبێژێکی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە کە هێشتا پرۆسەی دانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانەی مەترسین بۆسەر ئەمەریکا ڕاگیراوە، وە گووتی "دەزگاکە کاردەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی هەتا ئەتوانرێت داواکاران بە باشترین شێوە پشکنینیان بۆ بکرێت."
ئەفغانستان یەکێکە لەو 19 وڵاتانەی کە بەپێی بڕیارنامەی 10998سەرۆکایەتی کە لە یەکی مانگی یەکی 2026 وە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە قەدەغەکردنی تەواوەتیان لەسەرە.
ئەم دەستنیشانکردنە ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە کە حکومەتی ئەمەریکا دەڵێت کەرەستەی بەتەواوەتی پشکنینی ئەو کەسانەیان نییە کە هەوڵی پەنابەری دەدەن، قەدەغەکردنەکە هەموو جۆرەکانی ڤیزا، لەوانە ڤیزای پەنابەری،گرین کارت(کارتی سەوز)،مۆڵەتی کارکردن و ڤیزای تایبەتی پەنابەری دەگرێتەوە.
ڕاگرتنەکەی ئێستا کاریگەری لەسەر هاووڵاتیانی ئەفغانستان هەیە بە هەموو شێوازە جیاوازیەکانی پەنابەریەوە، لەوانە هەندێک لەو کەسانەش دەگرێتەوە کە وەک وەرگێڕ، بەڵێندەر، یان لە پلەیەکی دیکەدا لەگەڵ هێزەکانی ئەمەریکا لە کاتی شەڕی ئەفغانستاندا خزمەتیان کردووە. تا ئێستا هیچ کاتێک دیاری نەکراوە کەی قەدەغەکردنەکە هەڵدەگیرێت.
بەرپرسێکیDHS پشتڕاستی کردەوە "ڕاگرتنەکە بۆ وڵاتانی مەترسیدار هێشتا لە کاردایە. "ئەفغانستان یەکێکە لەو وڵاتانە"
ڕاگرتنەکە دوای ئەوە سەپێندرا کە ڕەحمانوڵڵا لەکنەواڵ، کە هاووڵاتییەکی ئەفغانی بوو لە ساڵی 2021 بەهۆی ڤیزای تایبەتی ئۆپەراسیۆنی بەخێرهاتنی هاوپەیمانان هاتە ناو ئەمەریکا و دواتر لە مانگی چواری ساڵی 2025دا مافی پەنابەری پێدرا، گوایە لە 26ی مانگی یانزەدا لە نزیک کۆشکی سپی تەقەی لە دوو ئەندامی پاسەوانی نیشتمانی وێست ڤەرجینیا کرد و سارا بێکسترۆمی تەمەن 20 ساڵی کوشت و ئەندرۆ وۆڵف تەمەن 24 ساڵ بە سەختی بریندار بوو.
لاکانوال دانی بە تاوانەکەیدا ناوە. بە جیا، ناسر ئەحمەد تۆهیدی، ڕەگەزنامەی ئەفغانی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە پیلانگێڕی بۆ پشتیوانی ماددی بۆ دەوڵەتی ئیسلامی و پلاندانان بۆ هێرشێکی تیرۆریستی لە ڕۆژی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا لە ساڵی 2024. USCIS بەڕێوەبەرایەتی پاشەکەوتی زیاتر لە 1.4 ملیۆن کەیسی پەنابەری دەکات - کە بەرزترین ئاستی مێژووییە، بەپێی ئامارەکانی خودی ئاژانسەکە لە شوباتی 2026.