Accessibility links

ئەمەریکا چوار ئاسمانگەڕ ڕەوانەی خولگەی مانگ دەکات

ئەمەریکا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بۆ یەکەمجار لە دوای زیاتر لە 50 ساڵ ئاسمانگەڕانی نارد بۆ سەر مانگ.

ئەم ئەرکە مێژووییەی ناسا بۆ ناردنی سێ ئاسمانگەڕی پیاو و ئاسمانگەڕێکی ژن بۆ خولگەی مانگ لە سەنتەری واڵایی ئاسمانی کێنێدی لە فلۆریدا بەڕێوەچوو.

ئەم ئەرکە بە ڕێگەی بەکارهێنانی بەهێزترین موشەک کە تا ئێستا ناسا بۆ ئەرکەکانی واڵایی ئاسمان بەکاری هێنابێت، ئەنجامدراوە.


پێش ناردنی ئاسمانگەڕەکان، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاند "ئارتمیس 2 کە یەکێکە لە بەهێزترین موشەکەکان تاکو ئێستا دروستکرابێت، ئاسمانگەڕە ئازاکانمان دەباتە قووڵایی واڵایی ئاسمان، دوورتر لە هەر شوێنێک کە مرۆڤ تاکو ئێستا پێی تێخستبێت."

بڕیارە ئەرکی ئەم ئاسمانگەڕانە دوورترین گەشتی واڵایی ئاسمانی مرۆڤ بێت تا ئێستا ئەنجام درابێت.

دۆناڵد ترامپ چەندین جار جەختی لەسەر جێبەجێکردنی بەرنامەکانی واڵایی ئاسمان و باڵادەست بوونی ئەمەریکا لە واڵایی ئاسمان کردووەتەوە.

ئەرکی ئارتەمیس بریتی نییە لە وەستاندنی ئاسمانگەڕەکان لەسەر مانگ، بەڵکو بڕیارە بە دەوری مانگدا بسوڕێنەوە. دوایین جار کە مرۆڤ پێیان لەسەر مانگ دانا لە مانگی یازدەی ساڵی 1972 لە کاتی ئەرکی ئەپۆلۆدا بووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG