Accessibility links

3 ملیۆن دۆلار پاداشت بۆ زانیاری لەسەر ئەوانەی هێرشیان کردە سەر ئامانجەکانی ئەمەریکا لە عێراق

ئەمەریکا پاداشتی تا 3 ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە ئەو کەسەی زانیاری لەسەر ملیشیاکانی سەر بە ئێران دەدات کە هێرشیان کردووەتە سەر ئامانجەکانی ئەمەریکا لە عێراق.

پڕۆگرامی پاداشت بۆ دادپەروەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاندووە تا 3 ملیۆن دۆلار پاداشتی تەرخان کردووە بەو کەسانەی زانیارییەکی بەسوود دەدەن لەسەر گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە ئێران کە بەردەوام هێرش دەکەنە سەر باڵیوزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد و هەروها هێرشیان کردووەتە سەر کۆنسوڵخانەی گشتی لە هەولێر و ناوەندی دیپلۆماسی بەغداد.

پڕۆگرامی پاداشت بۆ دادپەروەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت "ئەگەر زانیاریت هەیە لەسەر گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە ئێران یان کەسانی دیکە کە بەرپرسن لەم هێرشانە، هەر ئەمڕۆ پەیوەندیمان پیوە بکەن. زانیارییەکەت دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوە شیاوی پاداشت و یارمەتیی گواستنەوە بیت."


دەشڵێت زانیارییەکان دەتوانرێت بە شێوەی نهێنی بنێردرێن و پاداشتەکە دەتوانێت تا 3 ملیۆن دۆلار بێت، ئەمەش لەگەڵ ئاسایش و گواستنەوەی کەسەکە بۆ شوێنێکی دیکە ئەگەر پێویست بکات.

This item is part of
XS
SM
MD
LG