Accessibility links

سەرۆک ترامپ: شا چارڵز و شاژنی بەریتانیا لە کۆتایی مانگی چوار سەردانی ئەمەریکا دەکەن

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە پۆستێکدا لە تروث ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند"ڕێزدار شا و شاژنی بەریتانیا" لە 27 تا 30ی مانگی چوار سەردانی ئەمەریکا دەکەن.

سەرۆک ترامپ ئاماژەی بەوەشکردووە سەردانەکە ئێوارەخوانێکی حکومەتی لە کۆشکی سپی لە ئێوارەی 28ی مانگی چوار لەخۆدەگرێت.

وتیشی ئەم ڕووداوە مێژووییە هاوکاتە لەگەڵ یادی 250 ساڵەی دامەزراندنی ئەمەریکا.


سەرۆکی ئەمەریکا هەروەها باسی لەوەش کرد کە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی بینینی پاشای بەریتانیا دەکات وتی ڕێزێکی زۆری بۆی هەیە.

هاوکات کۆشکی باکینگهام ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند شا چارڵز لە کۆتایی مانگی چوار لەسەردانێکی فەرمیدا گەشت بۆ ئەمریکا دەکات، گەشتێک کە حکومەتی بەریتانیا هیوادارە یارمەتیدەر بێت بۆ چاککردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ کە بەهۆی شەڕی ئێرانەوە زیانی پێگەیشتووە.

پۆستەکەی سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بەم سەردانە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ سێ شەممە پێش ئەم هەواڵە ڕەخنەی لە حکومەتی بەریتانیا گرت سەبارەت بە هاوکاری نەکردنی لەشەڕی دژ بە ئێران.

دۆناڵد ترامپ لە پۆستێکیدا لە هەژماری تروث ڕایگەیاند "بۆ هەموو ئەو وڵاتانەی کە بەهۆی تەنگەی هورمزەوە ناتوانن سووتەمەنی بەدەستبهێنن، وەک بەریتانیا کە ڕەتیکردەوە بەشداری لە لەناوبردنی سەرکردایەتی ئێراندا بکات، پێشنیارێکم بۆ ئێوە هەیە: یەکەم، لە ئەمەریکا[سووتەمەنی] بکڕن؛ ئێمە زۆرمان هەیە. دووەم: هەندێک ئازایەتییان هەبێت، بچنە تەنگەی هورمز و دەستی بەسەردا بگرن."

وتیشی "دەبێت فێر بن خۆتان بۆ خۆتان شەڕ بکەن؛ ئەمەریکا چیتر لەوێ نابێت بۆ یارمەتیدانتان، هەروەک چۆن ئێوە بۆ ئێمە لەوێ نەبوون."

This item is part of
XS
SM
MD
LG