کارۆلین لیڤیت وتەبێژی کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە 30ی مانگی سێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە دەرفەتی دانوستان لە نێوان ئەمەریکا و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی وتی "ئەگەر [ڕژێمی ئێران] ئەم دەرفەتە زێڕینە ڕەت بکاتەوە، گەورەترین هێزی سەربازی لە مێژووی جیهاندا بە ئامادەیی دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی هەموو بژاردەیەک بخاتە بەردەم سەرۆک ترامپ.
کارۆلین لێڤیت لەم کۆنفرانسەدا بە ئاماژە بەوەی کە ئامانجەکانی ئەمەریکا هەمان ئامانجەکانی دەسپێکی شەڕەکەن، وتی ئەوەی ئێرانییەکان بە ئێمەی ئەڵێن جیاوازە لەوەی کە لە پشتەوە رایدەگەیەنن.
کارۆلین لێڤیت وتی بە پێی ئەو کاتەی کە سەرۆک ترامپ بۆ ئێران دایناوە ئەگەر بێت و تا کۆتایی ئەو دە رۆژە ئێران خاڵەکانی سەرک قبوڵ نەکەن ئەوە بە هێزێک کە لە خەیاڵیاندا ناگونجێت لێیان ئەدەین.
وتەبێژی کۆشکی سپی بە ئاماژە بەوەی کە رۆژ لە دوای رۆژ بە هێزێکی زیاترەوە لە ئێران دەدرێت، وتی رژێمی ئێران بە پێجەوانەی ئەو هەڕەشانەی کە لە میدیادا دەیکەن خەریکی وتووێژن.
پێشتر سەرۆک ترامپ دە رۆژ کاتی دانابوو بۆ ئێران کە خالەکانی پەسەند بکات ئەگینا هێرش ئەکرێتە سەر ژێرخانەکانی ووزەی ئەو ولاتە. ئەمڕۆش دیسان لە پۆستێکی تروس سۆشیال دا سەرۆکی ئەمەریکا دووپاتی کردەوە کە ئەگەر رێککەوتنەکە مسۆگەر نەبێت ئەوا هێرش ئەکرێتە سەر بیرە نەوتیەکان، شوێنەکانی برەهەمهێنانی کارەبا و دوورگەی خارگ.