وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا دڵنیایی دا لە گێڕانەوەی ئارامی بۆ ڕێڕەوی تێپەڕینی وزە لە گەرووی هورمز و ڕایگەیاند ئەمەریکا "کۆنترۆڵی دەکاتەوە."
وەزیری گەنجینە سکات بێسێنت بە ئاژانسی هەواڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاند، "بە تێپەڕینی کات، ئەمەریکا کۆنترۆڵی گەرووەکان دەکاتەوە، و ئازادی هاتوچۆ دەبێت—جا چ لە ڕێگەی پاراستنی ئەمەریکاوە بێت یان پاراستنێکی نێودەوڵەتی."
وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا ڕایگەیاند بەهۆی ڕێگرییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە، کورتهێنان بە ڕێگەی 10 بۆ 12 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە پێویستیی جیهان بۆ وزە دروستبووە و "ئێمە ئەو کورتهێنانە پڕدەکەینەوە."
سکات بێسێنت ئاماژەی دا بە هەوڵەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، بەوەی هەستاوە بە دابینکردنی بڕی 4 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانەکە.
سەبارەت بە مەترسی ڕێگری چەکدارە یەمەنییەکانی نزیک لە ئێران بۆ تێکدانی ئارامی ڕێڕەوی دەریای سور، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا گوتی، "حوسییەکان هەتا ئێستا زۆر بێدەنگ بوونە و چاوەڕوانی ئەوەیان لێدەکەم هەر وەها بمێننەوە."