Accessibility links

لە شەڕی ئەمەریکا دژی ڕژێمی ئێران نزیکەی 290 سەربازی ئەمەریکا بریندار بوون و 13ش کوژراون

هێزی لەشکری ئەمەریکا
هێزی لەشکری ئەمەریکا

کەناڵی ئێن بی سی نیوز بە لەسەر بنەمای لێدوانی بەرپرسێکی ئەمەریکایی ئاگادار لە وردەکارییەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل دژ بە ڕژێمی، ڕایگەیاندووە لەوەتای دەستپێکردنی شەڕەکە تاکو ئێستا نزیکەی 290 سەربازی ئەمەریکایی برینداربوون.

ئەو بەرپرسە ئەمەریکاییە کە ناوەکەی و پۆستەکەی ئاشکرا نەکراوە، ڕایگەیاندووە لەو ژمارەیەدا 255 کەسیان دوای وەرگرتنی چارەسەری، گەڕاونەتەوە سەر ئەرکەکانیان و 10 کەسیشیان باری تەندروستییان ناجێگیرە.

کەناڵی ئێن بی سی باس لەوە دەکات کە تا ئێستا 13 سەربازی ئەمەریکایی لەم شەڕەدا کوژراون و دوو سەربازی دیکەش بە هۆکاری جگە لەشەڕ گیانیان لەدەست داوە.

XS
SM
MD
LG