فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند کارگەیەکی بەرهەمهێنانی بزوێنەری تۆرباینی لە شاری قومی ئێران کردووەتە ئامانج کە ڕۆڵی هەبووە لە دروستکردنی بزوێنەری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر و پارچەکانی ئەو فڕۆکانەی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بەکار هێنراون.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە سێنتکۆم بڵاویکردووەتەوە، وێنەکانی مانگی دەستکرد، دامەزراوەکە پیشان دەدات لە 6ی مانگی سێی 2026 کە هێشتا چالاک و وەک خۆی بووە، بەڵام تەنها سێ ڕۆژ دوای هێرشەکانی ئەمەریکا زیانێکی زۆری پێگەیشتووە و لەکارکەوتووە.
سێنتکۆم ئەم هێرشەی بە بەشێک لە هەوڵەکانی لاوازکردنی توانای سەربازی و بەرهەمهێنانی ئێران لە کەرتی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ئاسمانیدا ناودێر کردووە؛ کردارێک کە لە چوارچێوەی زیادبوونی گوشاری سەربازی بۆ سەر ژێرخانی بەرگری کۆماری ئیسلامی بەڕێوە دەچێت.