کۆشکی سپی پەیامێکی سەرۆکایەتی بە بۆنەی نەورۆزەوە بڵاو کردووەتەوە و تیایدا سەرۆک ترامپ پیرۆزبایی لە هەموو ئەو ئەمەریکاییانە دەکات کە ئەم جەژنە دەگێڕن.
لە پەیامەکەی سەرۆکایەتیدا هاتووە "لەکاتێکدا بەردەوام دەبین لە ئەرکە پیرۆزەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نزا دەکەم ئەم نەورۆزە هۆکارەکانی ئاشتی و کەرامەتی مرۆڤایەتی لە سەرانسەری ئەمەریکا و سەرتاسەری جیهان بەدیبهێنێت، بەو هیوایەی ساڵی داهاتوو پڕ بێت لە خۆشی."
لە پەیامەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە کە نەورۆز هێمایەکە بۆ سەرکەوتنی ڕووناکی بەسەر تاریکیدا. هەروەها لە پەیامەکەدا هاتووە کە ئەم جەژنە دێرینە دەرفەتێکە بۆ داهێنان و سەرەتایەکی نوێ.