بەرپرسانی باڵای هەواڵگری، لە نێوانیاندا توڵسی گابارد سەرۆکی هەواڵگری نیشتمانی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە، راپۆرتی ساڵانەی خۆیان سەبارەت بە هەڕەشە جیهانییەکان بۆ سەر ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا پێشکەش بە لیژنەی هەواڵگری سینات کرد.
لە راپۆرتەکەی بەرپرسانی هەواڵگری ئەمەریکا وڵاتەکانی، چین، رووسیا، کۆریای باکوور و ئێران وەک سەرەکیترین دژبەرانی دەوڵەتی ئاماژەیان پێکراوە کە کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی هەیە.
بەپێی وتەکانی گابارد، ئەو هەڵسەنگاندنەی دەستەی هەواڵگری ئەوە دەردەخات کە ئەگەر ڕێژیمی ئێران بەردەوام بێت لە مانەوە، ئەوا لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا دەست بە بەرنامەیەکی درێژخایەن دەکات بۆ نوێکردنەوە و بەهێزکردنی هێزە مووشەکی و درەونیەکەی خۆی.
ئەو راپۆرتە هەروەها ئاماژەی بەوە دەدات کە ئەم وڵاتانە بە شێوەیەکی جیاواز هەوڵ دەدەن بۆ گەشەپێدانی توانای سەربازی و سایبەری خۆیان، کە ئەمەش هەڕەشەیەکی بەردەوام دروست دەکات بۆ هاوپەیمانانی ئەمەریکا و سیستەمی جیهانی.
بەرپرسانی باڵای هەواڵگری ئەمەریکا: هەڕەشەکانی ئێران لە ئەگەری مانەوەی ئەو رژێمەدا بەردەوام دەبن