Accessibility links

پێنج کەس لە بەحرەین بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ سوپای پاسداران دەستگیر دەکرێن

وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین ڕۆژی یەکشەممە،15ی مانگی سێ ڕایگەیاند پێنج کەسی بە تۆمەتی کۆکردنەوە و گواستنەوەی زانیاری نهێنی بۆ سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیر کردووە.

بەگوێرەی وەزارەتەکە، ئەو کەسانە زانیاری هەستیار و وردیان بۆ سوپای پاسداران گواستووەتەوە و هەروەها لە دامەزراندنی شانە تیرۆریستییەکان بۆ بەشداریکردن لە پیلانی تیرۆریستی دژ بە بەحرەین چالاک بوون.

وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین هەروەها باس لەوە دەکات، بەپێی دانپێدانانی تۆمەتباری یەکەم کە لە ساڵانی ڕابردوودا پێشینەی تاوانکاریی تاوانە تیرۆریستییەکانی هەیە، ئەو کەسە لە بنکەکانی سوپای پاسداران مەشقی چڕ و پڕی پێکراوە بۆ بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە و هەروەها بۆ وەرگرتنی خەڵک بۆ بەشداریکردن لە پیلانی تیرۆریستیدا.

XS
SM
MD
LG