Accessibility links

ئیسرائیل: تا گەیشتن بە ئامانجەکانمان بەردەوام دەبین لە شەڕی دژ بە کۆماری ئیسلامی

گیدۆن سەعار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند ئێمە لەگەڵ ئەمەریکا هاوڕاین بۆ درێژەدان بە شەڕ لەگەڵ ئێراندا، تا گەیشتن بە ئامانجەکانمان.

ئاماژەی بەوەشکرد ئیسرائیل ڕووبەڕووی کەمیی سیستەمی ڕێگریکردنی مووشەک نابێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە پۆستێکدا لە ئێکس نووسیویەتی "ڕژێمی تێرۆریستی ئێران لە ڕەمەزاندا بە ئەنقەست خەڵکی سڤیلی جوو و موسڵمانان دەکاتە ئامانج."

دەشڵێت "هەموو قوربانییەکانی ئیسرائیل تا ئێستا خەڵکی سڤیل بوون و ئەمانە تاوانی جەنگن!"

هاوکات سوپای ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاندووە شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرشی دژ بە ژێرخانی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە دەستپێکردووە.

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای هەمەدان کرانە ئامانج، لەوانە چەندین تەقینەوە لە نزیک پادگانی ئەبوزەر ڕوویداوە و ناوچە سەربازییەکانی وەکوو شارۆچکەی بەهەشتی و ناوچەی قاسم ئابادی ئەو شارە کرانە ئامانج.

هەروەها سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو وڵاتە لە نێویاندا ناوچەکانی تاران، تەورێز، هەمەدان، ئەسفەهان، کەرەج، قوم، شیراز و هەندێ ناوچەی دیکە تۆمار کراوە.

XS
SM
MD
LG