Accessibility links

هێزی ئاسمانی ئیسرائیل: لە یەک ڕۆژدا 200 ئامانجمان لە ئێران پێکاوە

سوپای ئیسرائیل ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە هێزەکانیان لە ماوەی یەک ڕۆژدا زیاتر لە 200 ناوەندی ڕژێمی ئێرانیان کردووەتە ئامانج.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە هاوکاری هەواڵگری سەربازی زیاتر لە 200 ناوەندی ڕژێمی ئێرانیان لە ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئێران کردووەتە ئامانج."

لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ ئەمەریکا، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێزەکانیان نزیکەی 400 هێرشیان لە ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئێران ئەنجامداوە.

هەروەها لە بەیاننامەکەی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە کە "هێزی ئاسمانی دەیان مووشەکی هەڵدانی بالیستیکی کردووتە ئامانج، کە هەندێکیان ئامادە کرابوون بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ئیسرائیل".

سوپا ڕایگەیاند کە ئەو ئامانجانە بریتی بوون لە سیستەمی بەرگری و شوێنی هەڵدانی مووشەک.

لە لایەکی دیکەوە، سوپای ئیسرائیل ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانی دوو بەرپرسی باڵای ناو دەزگای زانستی و دەزگای بەڕێوەبردنی باری نائاسایی ئێران (خاتم ئەلئەنبیا)ی کردە ئامانج.

XS
SM
MD
LG