Accessibility links

سوپای ئیسرائیل ئەنجامەکانی دوو هەفتەی ئۆپەراسیۆنی نەڕەی شێر بڵاودەکاتەوە

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی راپۆرتێکی نوێی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئەنجامەکانی دوو هەفتەی یەکەم لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ' نەڕەی شێر' ی لە دژی ڕژێمی ئێران و حزبوڵا دەخاتە ڕوو. بەپێی راپۆرتەکە، هەزاران هێرش دژی ئامانجە سەربازییەکان لە ئێران و لوبنان ئەنجام دراون.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، لە ماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا نزیکەی 7،600هێرش لەناو خاکی ئێران ئەنجام دراون. لەوانەدا زیاتر لە 2،000 هێرش ئامانجی سەرەکی و دامەزراوەکانی ڕژێمی ئێران بوون، هەروەها نزیکەی 4،700 هێرشیش دژی بەرنامەی مووشەکی ئێران و پڕۆژە پەیوەندیدارەکانی ئەنجام دراون.

سوپای ئیسرائیل هەروەها دەڵێت لە ماوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا هەزاران تیرۆریست لەناوبراون. بەپێی راپۆرتەکە، هێزە ئاسمانییەکان زیاتر لە 4،700 ئۆپەراسیۆنی ئەنجام داوە، کە لەوانە زیاتر لە 380 هێرشی بەردەوامی لە ئاسمانی ئێراندا ئەنجام دراون.

بەپێی سوپای ئیسرائیل، لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنانەدا زیاتر لە 380 چەکداری گرووپی حزبوڵا لەناوبراون.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت ئۆپەراسیۆنی نەڕەی شێر بەردەوامە و ئامانجی سەرەکی بریتییە لە کەمکردنەوەی توانا سەربازییەکانی هێزە دژەکان و لەناوبردنی ژێرخانەی مووشەکی و فەرماندەییەکانیان لە ناوچەکەدا.

XS
SM
MD
LG