Accessibility links

وەزیری جەنگی ئەمەریکا: ئەمڕۆ چڕترین هێرشی ئاسمانی لە ئێران ئەنجام دەدەین

وەزیری جەنگی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ چڕترین ڕۆژی هێرشە ئاسمانییەکانمان دەبێت لە ناو ئێران."

وەزیری جەنگ پیت هێگسێت ڕایگەیاند لە ڕۆژی دەیەمی ئۆپەراسیۆنەکاندا "ئێران تەنیا ماوەتەوە و شکست دەهێنن."

وەزیری جەنگ ئاماژەی دا بەوەی داتاکانی ئەمەریکا دەریدەخەن توانا سەربازییەکانی ڕژێمی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، بە شێوەیەک توانای هەڵدانی موشەکی بالستییان بە ڕێژەی 90٪ کەمیکردووە و توانای بەکارهێنانی درۆنی خۆکوژییان بە ڕێژەی 83٪ دابەزیوە.

پیت هێگسێت بەڵێنی دا کە ئەمریکا "زۆرترین شەڕکەر، زۆرترین بۆمبڕێژکەر و زۆرترین هێرشی ئاسمانی" لە دژی ڕژێمی ئێران لە سێشەممەدا دەبێت.

وەزیری جەنگ هەروەها سەرکۆنەی ڕژێمی ئێرانی کرد بەوەی بۆ خۆپاراستن لە هێرشەکانی ئەمەریکا دەستیانکردووە بە چالاکی کردن لە شوێنە مەدەنییەکان.

وتیشی، "مووشەک لە قوتابخانە و نەخۆشخانەکانەوە هەڵدەدەن. ئەوان بە ئەنقەست شوێنە مەدەنییەکان دەکەنە ئامانج چونکە دەزانن سوپاکەیان لاوازکردوە و لەناوبراوە."

XS
SM
MD
LG