Accessibility links

سەرۆک ترامپ: کۆماری ئیسلامی پێشنیاری سووتەمەنی ئەتۆمی خۆڕایی قبوڵ نەکرد، چونکە بەنیازی چەکی ئەتۆمی بوون

U.S. President Donald Trump speaks during a press conference at Trump National Doral Miami in Miami, Florida, U.S., March 9, 2026.
U.S. President Donald Trump speaks during a press conference at Trump National Doral Miami in Miami, Florida, U.S., March 9, 2026.

دۆناڵد ترامپ ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ئێران وتی "ئەگەر ئۆپەراسیۆنی چەکوشی نیوەشەومان نەکردبا، ئەگەر توانای ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئێرانمان لەناو نەبردبا، ئەوان تا ئێستا چەکی ئەتۆمییان هەبوو و ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر بەکاریان دەهێنا. لانیکەم ئیسرائیل لەناو دەچوو. زۆر بەختم هەبوو کە بوێری ئەوەمان هەبوو ئەو کارە بکەین. فڕۆکەوانی بەتوانا و ئامێری مەزنمان هەبوو. فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی بی 2 بەڕاستی سەرسوڕهێنەرن. لە ڕاستیدا ئێمە داوای 25ی دیکەمان کردووە لە جۆرەی نوێتر و باشتری."

سەرۆک ترامپ وتیشی "ئێمە خاوەنی بەهێزترین سوپاین لە جیهاندا، کەرەستەی سەربازیمان هاوتای نییە لە جیهاندا، لە هەموو شوێنێکدا دەتوانی ئەوە ببینیت. بێگومان بۆ کارپێکردن وبۆ بەکارهێنانیان، هێشتا پێویستت بە سەرچاوە مرۆییەکانە و ئەوانە ئەو کەسانەن کە ئێمە بەهایان پێدەدەین."

سەرۆکی ئەمەریکا وتی "تەنانەت دوای ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنی چەکوشی نیوەشەودا شوێنە ئەتۆمییە سەرەکییەکانمان وێرانکرد، ئەوان هێشتا ڕاستگۆیانە دانوستانیان نەدەکرد، هێشتا دەیانگوت ‘ئێمە دەمانەوێت بەرنامەی ئەتۆمیمان هەبێت و دەمانەوێت پیتاندنمان هەبێت لە ئاستێکدا کە قبوڵ نەدەکرا. تەنانەت پێشنیاری سووتەمەنی ئەتۆمی بێسنوور و بێبەرامبەریان پێدان کە ڕەتیان کردەوە، چوونکە ئەوان بە نیازی دروستکردنی چەکی ناوکی بوون."

XS
SM
MD
LG