فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند میدیاکانی ڕووسیا و ڕژێمی ئێران درۆیەکیان بڵاوکردۆتەوە گوایە موشەکێکی پاتریۆتی ئەمەریکا لەکاتی هەوڵدان بۆ خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، ئامانجەکەی خۆی نەپێکاوە ولەگەڕەکێکی بەحرەین کەوتۆتە خوارەوە.
سینتکۆم دەڵێت ڕاستیەکە ئەمەیە کە بەگوێرەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی بەحرەین فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی کێشاویەتی بە گەڕەکێکدا لە بەحرەین و لەئەنجامدا 32 هاووڵاتی بریندار بوون کە منداڵیشیان تێدایە.
هاوکات وەزارەتی تەندروستی بەحرەین-یش ڕایگەیاندووە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێران کێشاویەتی بە گەڕەکێکی ناوچەی نیوەدورگەی سترە لە باشووری مەنامەی پایتەخت و لە ئەنجامیشدا 32 هاووڵاتی بریندار بوون کە چواریان برینەکەیان قورسە.