Accessibility links

ئەمەریکا هاووڵاتیانی ئاگادرا دەکاتەوە نەچن بۆ باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند ئاستی ئاگاداری گەشتکردن بۆ باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا بەرزکراوەتەوە بۆ پلەی چوارەم و داوای لە هاووڵاتیانی ئەمەریکایی کرد گەشت نەکەن بۆ ئەو ناوچانە.

ئەم ئاستەی ئاگادارکردنەوەیە بە بەرزترین ئاستی مەترسی دادەنرێت و بەو مانایەیە کە گەشتکردن بۆ ئەم ناوچەیە شیانی هەیە جێی مەترسییەکی زۆربێت بۆ سەر ژیانی ئەمەریکاییەکان.

باشوی ڕۆژهەڵاتی تورکیا شار و ناوچە کوردییەکانی تورکیا دەگرێتەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوی ئەمەریکا بە تایبەتی ئاماژە بە شاری ئەدەنە کراوە.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە ئاستی ئاگاداری گەشتکردن بە گشتی بۆ وڵاتی تورکیا لە ئاستی پلەی دووەمدا وەک خۆی ماوەتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێک کە 9ی مانگی سێ لە فەیسبوکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئەم نوێکارییە ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارییەکانی چالاکی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا. بەڵام پێوەرەکانی مەترسی و ئاستی هۆشداری گشتی بۆ تورکیا هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هەروەها ڕایگەیاند کە بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیانی ئەمەریکایی، فەرمانبەرە ناسەرەکییەکان و ئەندامانی خێزانەکانیان فەرمانیان پێکراوە کە کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە ئەدەنە بەجێبهێڵن.

لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە سەلامەتی و ئاسایشی هاووڵاتیانی ئەمەریکا لە پێشینەی کارەکانی حکومەتی ئەمەریکادایە.

دەقی تەواوی هۆشداری گەشتەکە لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە.

XS
SM
MD
LG