Accessibility links

ئیمانوێل ماکرۆن: لەگەڵ بارزانی هاوڕابووین لەسەر هەوڵەکان بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی ململانێی ناوچەکە

سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئەمڕۆ شەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە زمانی کوردی پۆستێکی لەسەر پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بڵاو کردووەتەوە.

ماکرۆن لە پەیامەکەیدا جەختی لە پابەندبوونی فەرەنسا بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق هەرێمی کوردسستان کردووەتەو و دەڵێت لەگەڵ سەرۆک بارزانیدا " هاوڕابووین لە بەردەوامیدان بە هەوڵەکانمان بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی ململانێی ناوچەکە. بۆ ئەم مەبەستەش، سوپاسی بەرێزیان-م کرد بۆ پابەندیان بەو ئاراستەیە."


پێشتریش سەرۆکایەتی هەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا باسی لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی ئەمڕۆی نێوان ماکرۆن و بارزانی کرد سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ.

سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند "هەردوولا نیگەرانیی قووڵی خۆیان بەرامبەر بە مەترسییەکانی پەرەسەندنی گرژییەکان دەربڕی و هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕێگری لە فراوانبوونی زیاتری بازنەی ململانێکان، بە شێوەیەک کە ئاشتی و ئاسایش بۆ گەلانی ناوچەکە بگەڕێتەوە."

ئەم گفتوگۆیە لە کاتێکدایە لەوەتای ئۆپەراسیۆنی ئەمەریکا و ئیسرائیل دژ بە ڕژێمی ئێران دەستی پێکردووە ئێران هێرشی مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە چڕکردووەتەوە، لە ناویاندا هەرێمی کوردستانیش.

ڕۆژی 28 ی مانگی دوو ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل دژ بە ڕژێمی ئێران دەستیپێکرد بە مەبەستی ڕێگری کردن لە ڕەفتارە شەڕانگێزەکانی ئێران لە ناوچەکە و سنووردارکردنی تواناکانی بۆ دەستڕاگەیشتن بە ئەتۆمی و بەرنامەی مووشەکی.

لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنە بەشێکی زۆر لە سەرکردە باڵاکانی ئێران کوژران بە ڕێبەری باڵای وڵاتەکە ئایەتوڵا عەلی خامنەییشەوە. سوپای ئەمەریکاش ڕایگەیاند، هێزی دەریایی ئێران لە ناو براوە.


XS
SM
MD
LG