Accessibility links

سەرۆک ترامپ: هێزی ئاسمانی ئێرانمان لەناوبردووە و پەیوەندییەکانیانمان لە کارخستووە

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە لوتکەی "قەڵغانی ئەمەریکا"ی لە ویلایەتی فلۆریدا بە لیدوانێک سەبارەت بە ئێران دەستپێکرد.

سەرۆک ترامپ لە دەستپێکی لێدوانەکەیدا تیشکی خستە سەر هێزی سەربازی ئەمەریکا و کردەوەکانی ئەم دواییەی دژی تواناکانی ئێران.

لەو کۆنفرانسەی کە سەرکردەکانی وڵاتانی سەرانسەری ئەمەریکایی کیشەوەری ئەمەریکا ئامادە بوون سەرۆک ترامپ گوتی "پێشکەوتنێکی گەورە بەدیهاتووە، کە پێدەچێت ئێوەش بینیوتانە... توانا سەربازییەکانم لە خولی یەکەمدا دروستکرد و بونیادنایەوە و بەڕاستی بەهێزم کرد لەگەڵ زۆر شتی تردا."

سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشدا ئێستا ئەو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران لەو هێزە سەربازییە کەڵک وەردەگیرێت " هیچ هێزی سەربازی وەک ئەمە لەسەر زەوی بوونی نییە و ئێمە لە ئێراندا زۆر باشین. ئەنجامەکەشی دەبینن."

سەرۆک ترامپ ڕایشیگەیاند کردەوەکانی ئەم دواییە ژێرخانی سەربازی و پەیوەندییەکانی ئێرانیان بە شێوەیەکی بەرچاو لاواز کردووە " هێزی ئاسمانی ئەوانمان لەوناوبردووە، پەیوەندییەکانیانمان لەکارخستووە و هەموو پەیوەندییەکان نەماون. نازانم چۆن پەیوەندی دەکەن بەڵام پێموایە شتێک دەدۆزنەوە. زۆر باش نییە بۆیان ئەوان کەسانێکی خراپن."

لوتکەی "قەڵغانی ئەمەریکا" سەرکردەکانی چەندین وڵاتی ناوچەکەی کۆکردەوە، لەوانە ئەرجەنتین، بۆلیڤیا، شیلی، کۆستاریکا، کۆماری دۆمینیکان، ئیکوادۆر، ئەلسەلڤادۆر، هندۆراس، پەنەما، پاراگوای و ترینیداد و تۆباگۆ. لە گردبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر هاوکاریی ناوچەیی و پرسی ئاسایشی.

XS
SM
MD
LG