Accessibility links

سەرۆک ترامپ: دوو ڕیزی سەرکردەی باڵای ئێران کوژراون و سەرەی ڕیزی سێهەمە

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ئێوارەی هەینی بەکاتی ناوخۆی وڵاتەکە وتی دوو ڕیزی سەرکردە باڵاکانی ئێران کوژراون و ئێستا حکومەتی ئێران گەیشتووەتە ڕیزمی سێهەم، بەڵام ڕوونی نەکردەوە کە بەتەواوی ئاماژە بە کێ و کام ریز دەکات.

سەرۆک ترامپ ڕایگەیاند پێی وایە ئەمەریکا "زۆر باش" لە ئۆپەراسیونەکەی دژی ڕژێمی ئێراندا هەنگاوی هەڵگرتووە.

ترامپ لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی لەوەڵامی کەسێک کە پرسیاری کرد ئەگەر پێویست بکات لە نێوان سفر هەتا دە خاڵیک بە شەڕی ئەمەریکا دژی ئێران بدات، چەندی دەداتێ؟ سەرۆک ترامپ گوتی "من نمرەی 12 بۆ 15 دەدەم."

پاشان وتی سوپا، هێزی دەریایی و سیستەمی پەیوەندییەکانی ئێران لەناوچوون و هێزی ئاسمانی کۆماری ئیسلامی بەتەواوی لەناوچوون.

عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی لە یەکەم ڕۆژی هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل کوژرا و سەرچاوەکان ئەو کاتە بە سی بی ئێس نیوزیان ڕاگەیاند کە پێدەچێت لە هێرشە سەرەتاییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نزیکەی 40 بەرپرسی ئێرانی کوژرابن.

دۆناڵد ترامپ لە درێژەی قسەکانیدا وتی کە پێی وایە سوپای ئەمەریکا "بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر باش" کاردەکات.

سەرۆک ترامپ سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامی بە "زۆر خراپ و نەخۆش" ناودێر کرد و بەرپرسیارێتی کۆماری ئیسلامی لە کوشتن و پەکخستنی سەربازانی ئەمەریکا بە بۆمبی کەناری ڕێگاکان دووپاتکردەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەیتوانی ساڵانێک دۆخەکە قبوڵ بکات یان هەنگاو بنێت و "ئێمەش وامانکرد". ترامپ گوتی خەڵک سەرسام بوون بە ئەدای سوپای ئەمەریکا، لەنێویاندا ئۆپەراسیۆنی فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی بی-2 کە توانای ئەتۆمی ئێرانیان لەناوبرد.

XS
SM
MD
LG