Accessibility links

سەرۆکی ترامپ هانی دیپلۆماتکارانی ڕژێمی ئێران دەدات لە وڵاتانی تر داوای پەنابەری بکەن

سەرۆکی ئەمەریکا بە ئاماژەکردن بەو شکستە مەزنەی ڕووبەڕووی ڕژێمی ئێران بووەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە بە دیپلۆماتکارانی ڕژێمی گوت لە سەرانسەری جیهاندا دەستبکەن بە داواکردنی پەنابەری.

سەرۆک دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند، "هانی دیپلۆماتکارانی ئێرانی لە سەرانسەری جیهان دەدەین کە داوای مافی پەنابەری بکەن و هاوکارمان بن لە داڕشتنی ئێرانێکی نوێ و باشتر کە توانای گەورەی هەبێت و داهاتوویەکی زۆر باشتری هەبێت."

سەرۆک ترامپ ئەمەی لە کۆشکی سپی ڕاگەیاند، ئەو کاتەی لە بۆنەیەکدا پێشوازی لە یانەی تۆپی پێی ئەمەریکایی ئینتەر مەیامی و ئەستێرەی جیهانی لیۆنێل مێسی کرد.

ترامپ هەروەها جارێکی تر داوای چەکدانانی لە سوپای پاسداران و هێزەکانی پۆلیس کرد، ئەگەرنا "دەکوژرێن."

بە هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی گوت، " ئێمە پارێزبەندیتان پێدەدەین و دەتانخەینە دیوی ڕاستی مێژوو... بە تەواوی سەلامەت دەبن بە تەواوی پارێزبەندییەوە، یان ڕووبەڕووی مردنی بێ گومان دەبنەوە."

سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی دا بەو وێرانکارییە گەورەیەی هێزی ڕژێمی ئێرانی توشی هاتووە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل.

ڕایگەیاند، "ئەوان نازانن چیان لێ بەسەردێت. ئێمە گەورەترین سوپامان هەیە لە هەموو جیهاندا. ئەوان هێزی دەریایییان نەماوە، لە ماوەی سێ ڕۆژدا 24 کەشتییان لەناوچووە، ئەمە ژمارەیەکی زۆرە. دژە فڕۆکەکانیان و چەکەکانیان نەماون. کەواتە هێزی ئاسمانییان نەماوە، هیچ بەرگرییەکی ئاسمانییان نییە چونکە هەموو فڕۆکەکانیان تێکشکاون. سیستەمی پەیوەندییان نەماوە، مووشەکەکان نەماون."


This item is part of
XS
SM
MD
LG