Accessibility links

سێنتکۆم هەواڵە چەواشەکارییەکانی ڕژێمی ئێران پووچەڵ دەکاتەوە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) وەڵامی هەواڵە چەواشەکارییەکانی کۆماری ئیسلامی دەداتەوە.

نێوەندەکە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەم هەواڵانەی بە درۆ خستەوە کە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەو بڵاو کراونەتەوە گوایە هێزەکانی ئەمەریکا دەکشێنەوە، یان کەشتییەکی ئەمەریکایان نوقم کردووە.

هەروەها ئیدیعاکانی سوپای پاسدارانیش ڕەت دەکاتەوە گوایە فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمەریکایان خستووەتە خوارەوە، یان ڕژێم دەڵێت 100 مارینزی ئەمەریکاییان کوشتووە.

سێنتکۆم دەڵێت ئەمانە هەمووی درۆن.

سێنکۆم لە بری ئەو هەواڵە چەواشەکارییانە ڕاستییەکانی بڵاو کردووەتەوە کە بریتین لە مانە:

هێزەکانی ئەمەریکا هەموو کاتژمێرێک هێرشەکانیان لە ئاسمانی ئێران قووڵتر و فراوانتر دەکەن.

هێزەکانی ئەمەریکا زیاتر لە 20 کەشتیی ڕژێمی ئێرانیان بە هێزی ئاگرینی زۆر لە ئاسمان و وشکانی و دەریاوە نوقم کردووە.

لە ماوەی چوار ڕۆژدا هێزەکانی ئەمەریکا بە ڕێژەی 73% هەڵدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕژێمی ئێران و هەڵدانی مووشەکی بالیستیکی بە ڕێژەی 86% کەمکردووەتەوە.

توانای پێشبینیکردنی هێزی سەربازی ئەمەریکا بێهاوتایە.

سێنتکۆم جەختیش دەکاتەوە کە ئەمانە ڕاستییەکانن.

XS
SM
MD
LG