فەرەنسا ڕایدەگەیەنێت پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان دەکات، لەکاتێکدا ڕووبەڕووی هێرشی ئێران و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە دەبێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ژان نۆێل، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە بەیاننامەکەدا ڕایگەیاند، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هاوسۆزی فەرەنسای بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە لەکاتێکدا ڕووبەڕووی هێرشی ئێران و میلیشیاکانی لایەنگری ئێران بووەتەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، پەیوەندییەکەی نێوان هەردوو بەرپرس درەنگانی ڕۆژی سێشەممە ئەنجامدراوە، پێشتریش"هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر دۆخی ناوچەکە و ئاسۆی چارەسەرکردنی کێشەکان کردووە."