Accessibility links

وەزیری جەنگ: هێزی دەریایی ئێرانمان بە تەواوەتی لەناوبرد

پیت هێگسەت وەزیری جەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە هێزی دەریایی ڕێژیمی ئێران لە هێرشەکانی ئەمەریکادا بە تەواوی لەناوچوون.

هێگسەێت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی چوارشەممە لە پنتاگۆن ڕایگەیاند، دوای چوار ڕۆژ لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی، ئێستا سوپای ئەمەریکا هەموو دەریا و ئاسمانی ئێرانی کۆنترۆڵکردووە.

هێگسەت گوتیشی "تەنها ئەمەریکا دەتوانێت سەرکردایەتی ئەم کارە بکات. تەنها ئێمە دەتوانین ئەمە بکەین. بەڵام کاتێک هێزی بەرگری ئیسرائیل (IDF) زیاد دەکەیت، کە هێزێکی زۆر بەتوانایە، ئەوە دەبێتە وێرانکارییەکی تەواو بۆ نەیارە ئیسلامییە توندڕەوەکانمان لە ئێران."

وەزیری جەنگی ئەمەریکا هەروەها ڕایگەیاند کە ئەو سەرکردە سەرەکییەی ڕێژیمی ئێران کە پیلانی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکای دانابوو لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کوژراوە.

گوتیشی "ئێمە دەمێکە دەزانین کە ئێران دەیەوێت سەرۆک ترامپ و بەرپرسانی دیکەی ئەمەریکا بکاتە ئامانج، بەڵام لە کاتێکدا بە ئامانجگرتنی ئەو کەسانەی کە پیلانیان بۆ ئەم ئۆپەراسیۆنە گێڕابوو، گرنگی سەرەکی ئەم ئۆپەراسیۆنە نەبوون، بەڵام دڵنیا بوومەوە لەوەی ئەو کەسانەش بە هەمان شێوە دەکرێنە ئامانج."

هێگسەت ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنی ئەمەریکا لەگەڵ ئیسرائیل بە ئاسانی بەرەوپێش دەچێت و تا گەیشتن بە ئامانجەکانی بەردەوام دەبێت.

XS
SM
MD
LG