Accessibility links

زیاتر لە 50 هەزار سەرباز و 200 فڕۆکەی جەنگی ئەمەریکا لە ئۆپەراسیۆنی سەر ڕژێمی ئێران بەشدارن

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند لە ماوەی کەمتر لە 100 کاتژمێری ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی ئەفسانەییەوە، سوپای ئەمەریکا بە بەکارهێنانی زیاتر لە دوو هەزار کەرەستەی سەربازی و تەقەمەنی، نزیکەی دوو هەزار ئامانجی لەنێو ئێران پێکاوە.

براد کوپەر لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە ڕۆژی سێشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، وتی "لەئۆپەراسیۆنەکەدا زیاتر لە 50 هەزار سەرباز و 200 فڕۆکەی جەنگی و دوو فڕۆکە هەڵگر و بۆمب هاوێژ لە ئەمەریکاوە بەشدارن، کەرەستەی زیاتریش لە ڕێگادایە."

وتیشی هێزەکانی ئەمەریکا توانیویانە تاکو ئیستا 17کەشتی ئێرانی، لەوانەش ژێردەریایییەک، لەناوببەن و تا ئێستاش هێرشیان کردووەتە سەر نزیکەی دوو هەزار ئامانج لە ئێران.

فەرماندەی سێنتکۆم وتی "ماوەی دەیان ساڵە ڕێژێمی ئێران کەشتیوانی نێودەوڵەتی هەراسان دەکات. ئەمڕۆ یەک کەشتی ئێرانی لە کەنداوی و تەنگەی هورمز و دەریای عوماندا کارناکات."

فەرماندەی سێنتکۆم وتی "سەرنجمان لەسەر بەئامانجکردنی هەر شتێکە کە بتوانێت تەقەمان لێبکات، بەرگری ئاسمانی ئێرانمان بە توندی لاواز کردووە و سەدان مووشەکی بالیستیکی ئێرانی، مووشەک هەڵگر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانمان لەناوبردووە."

ناوبراو هەروەها باسی لەوەش کرد کە ئێران هەتا ئێستا زیاتر لە 500 موشەکی بالیستیکی و زیاتر لە 2 هەزار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاراستە کردووە.

کوپەر گوتی کۆماری ئیسلامی کوێرانە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەڵدەدات و خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج، "هەرچەندە توانای ئێران بۆ بەئامانجگرتنی ئێمە و هاوبەشەکانمان ڕووی لەدابەزینە، ئەمەش لە کاتێکدا هێزی شەڕکەری ئێمە هەتا دێت لە زیادبووندایە."

XS
SM
MD
LG