Accessibility links

وەزارەتی جەنگ ناسنامەی چوار کوژراوی ئەمەریکا لە شەڕی دژ بە ڕژێمی ئێران ئاشکرادەکات

وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا ناسنامەی چوار لەو شەش ئەندامانەی خزمەتگوزاری ئەمەریکای ئاشکرا کرد کە ڕۆژی یەکشەممە لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕژێمی ئێران لە کوێت کوژران.

سەربازەکان بریتین لە کۆدی کهۆرک تەمەن 35 ساڵ، نوح تیجن تەمەن 42 ساڵ، نیکۆڵ ئامۆر تەمەن 39 ساڵ، وە دیکڵان کۆدی تەمەن 20 ساڵ.

هەر چوار لە قوربانیان ئەندامبوون لە 'فەرماندەیی 103ی سەستەینمێنت' کە بریتییە لە یەکەیەکی یەدەگی سوپای ئەمەریکا لە ویلایەتی ئایۆوا.

وەزارەتی جەنگ هەتا ئێستا ناسنامەی ئەو دوو سەربازەی تری بڵاونەکردووەتەوە کە لە ڕۆژی یەکشەممە گیانیان لەدەستدا.

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاندووە ئیدارەکەی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ڕێگریکردن لە ئەگەری زیاتربوونی قوربانی گیانی ئەمەریکایی، هەرچەندە دەڵێت ئەمە ئەرکێکی قورسە و شیانی هەیە لەگەڵ بەردەوامی شەڕەکە ژمارەی قوربانییەکان زیاتر بێت.

XS
SM
MD
LG